Kurdewari

نەورۆزی ئەم ساڵ جودایە

‌نەورۆزی پیرۆز وا بەرە بەرە لێمان نزیک دەبیتەوە، یادی سەر هەردوو چاوانم. ساڵی کوردان نۆێ دەبیتەوە و مەشخەڵی ئاگری نەورۆزی پیرۆز بەرچاوی ناحەزانی کورد تەنگ دەکات. بارو دۆخی کوردستانە پارچە پارچە کراوەکەشمان كە تا دێت پارچەی دیکەی لێ دەکرێتەوە، بەره و ئاڵۆزى دەڕوا تا دوێنێ چوار بەش بووین، ئەوڕۆ کراینە پێنج پارچە دەوڵەتی ئس لامیش قەپی لە لایەکی جەستەی خاکی پیرۆزی کوردان دایە کوردستان بریندارە و پێشمەرگە و شەرڤانا کوردان بەگیانی پاکی بێگەردی خۆیان، پارێزگاری لە کوردستان و کوردستانیان دەکەن

باوەڕ ناکەم هیچ ساڵێک وەک ئەو ساڵ بە پەرۆشی هاتنی نەورۆزی پیرۆز بووبم. وەک ئەوەی هاتنی نەورۆزی پیرۆز، هەموو چەپەڵی دوژمنانمان لێ بشواتەوە و خاکی پیرۆزمان بەئاگری نەورۆز رووناک بێتەوە و دڕندەکان لە خەفەتان ڕاکەن بەرەو تاریکستان. هاتنى پيرۆزى رۆژى سەرى ساڵى كوردان ترسى گەياندۆتە دوژمنانمان و هـەندێك كورديش بەداخەوە بە دڵى سافيان باوەر بە دوژمن دەكەن 

هاورێیان و دۆستان، نەکەن گوێبگرن لە ئەوانەی دەڵێن (ئەم ساڵ نەورۆز ناکەین). نەورۆزی پیرۆز شتێک نیە کە ئێمە مافی ئەوەمان هەبێت وە یا توانامان هەبێت ئەو هەڵبژاردەيە ئەنجام بدەین، ئاخۆ نەورۆز بکەین یا نا نەورۆزی پیرۆز وەک هەموو دیاردەكانى سرووشتیە، لە کات و ساتی خۆی دێت و دەڕوات. هیچ کەس بۆی نیە بڵێ (نەورۆز ناکەین)، دەتوانیت بڵێی ئاهەنگ ناگێرم، یا گۆرانی ناڵێم ئەمساڵ، لەبەر خاترى گیانی پێشمەرگە نەمرەکانمان وە لەبەر دڵی خزم و خانەوادەکانیان، نەورۆزى پيرۆز ئەوەنده مەزن و گەورەيە، ئەوەنده ماناكەى بەربڵاوە، بەهـەزاران كتابى لە سەر بنووسى هـەر كەمە، هـەر لەبەر ئەوەشە كەس بۆى نيە بە كەيفى خۆى بێ رێزى بە گرنگترين ڕۆژى ساڵى كوردان بكات و لەكاتى قسە كردن لە سەر نەورۆزى پيرۆز تەنيا بڵێ (نەورۆز) بەبێ ووشەى پيرۆز بەدووايەوە، چوونكە زمانيان ڵاڵ دەبيت۰

لەبەر ئەوەی پیرۆزی نەورۆز وەک پیرۆزی پێشمەرگەیە، وەک پیرۆزی کورد بوونمانە، وەک پیرۆزی خاک و ئاڵا و سروودی نیشتمانیمانە۰ هەتا کورد مابێ هەر ساڵى كوردان نوێ دەبيتەوە و هـەر يادى نەورۆز پيرۆزتر و پێويستتر دەبێت۰ گيانى پاكى پێشمەرگە نەمرەكانمان لە دەورى ئاگرى بێ گەردى نەورۆزى پيرۆز دەسوڕێنەوە و نەورۆزە پيرۆزانەمان لێ دەكەن و دەڵێن "هـەزار جار يادت بەخێر نەورۆزی كورد، نەورۆزی پیرۆز، لەسەر سەران هاتى" ئێمەش لە وەڵامدا دەڵێين نەورۆز پيرۆز لە هـەموو نەورۆز دۆستان

ئەگەر دنیا بوو کەسێکیش پرسیاری لێت کرد و ووتی "نەورۆز چیە؟" بڵێ

‌ئەگەر پرسیاریان لێ کردی، نەورۆز چیە؟

‌بڵێ؛ نەورۆز ژیانەوەیە

‌هەستانی پاش تووانەوەیە

‌سڕینی چەوسانەوەیە‌

‌دژى تێچوون کاردانەوەیە

‌لە نۆژەن سەرهەڵدانەوەیە‌

‌شاییە و جولانەوەیه

‌یەکبوون و دامەزرانەوەیە

کولتوورى كورد بووژانەوەيە

‌هەر ساڵ وەبیر هێنانەوەیە

‌لە جیهان دەنگدانەوەیە‌

‌خاک بۆ کورد گەڕانەوەیە‌‌ 

‌بەرەو ڕۆژ پاڕانەوەیە

‌بۆ داهاتوو لێکدانەوەیە

‌ئەویش، ئەگەر

ئەگەر پرسیاریان لێ کردی

له‌ نووسینی پوشپه‌ر/‌

 

 

Denna hemsida är byggd med N.nu - prova gratis du med.(info & kontakt)